خێوەتگە و دیدارەکان

کۆتا دیداری 2024

لەم خێوەتگەیەدا حەوت بابەت و چەند چالاکییەک بەڕێوە چوو

کە دەربارەی کتێبی "الأدب والمروءة" و زانستی تەفسیربوون

خێوەتگە و دیداری: 07 ساڵی : 2024
بەشداربووان: 20 گەنج

خێوەتگەی ڕەمەزان مانگی قورئان

لەم خێوەتگەیەدا حەوت بابەت و چەند چالاکییەک بەڕێوە چوو کە هەمووی پەیوەندی

بە قورئان و مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە هەبوو.

خێوەتگە و دیداری: 06 ساڵی : 2024
بەشداربووان: 25 گەنج

ئەلبومی وێنەکان

بەشێک لە بابەتەکانی خێوەتگە

خێوەتگەی ڕاجیایی لە ئیسلامدا

لەم خێوەتگەیەدا جەخت لە ڕێزگرتنی بۆچوونە جیاوازەکان کرایەوە و تێیدا ڕەگ و ڕیشەی میژوویی و فیکری کێشە و ناکۆکییە مەزهەبییەکان ڕوونکرایەوە و بە دیبەیتێکیش لە نێوان بەشداربوواندا کۆتایی بە خێوەتگەکە هێنرا.

خێوەتگە و دیداری: 05 ساڵی : 2023
بەشداربووان: 25 گەنج

ئەلبومی وێنەکان

بابەتەکانی خێوەتگە

خێوەتگەی لاوان

بۆ کاراکردنی توانا و لێهاتوویی لاوان

بە هاوبەشی لەگەڵ YADC

لەم خێوەتگەیەدا جگە لە بابەتەکان چەندین چالاکی تر ئەنجامدرا لە نموونەی شاخڕەوی و وەرزشی جۆراوجۆر و بابەتەکانیش چڕبووبوونەوە لە هۆشیارکردنەوەی لاوان لە ڕووی فیکری و ئابووری و تیۆریاکانی زانستی ڕامیاریی و باسی شارستانیەتەوە.

خێوەتگە و دیداری: 04 ساڵی : 2022
بەشداربووان: 70 گەنج

ئەلبومی وێنەکان

بەشێک لە بابەتەکانی خێوەتگە

خێوەتگەی

گەنج و شارستانییەت

لەم خێوەتگەیەدا گرنگی زۆر درابوو بە لایەنی پەروەردە و مەعریفە، بە بەژداربوونی چەند مامۆستایەکی ئەکادیمی بە ئەزموون، کە بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە و بێ جیاوازی و بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لەلایەن هەر تاکێکەوە بە سەرکەوتووی بەڕێوەچوو.

گفتوگۆی کراوە لە نێوان چەند مامۆستایەک ساز کرا کە بۆچوونی جیاوازیان دەربارەی مێژوو و هزری ئیسلامی هەبوو، کە ئەمەش پەیامێک بوو بۆوەی ئێمە بە ڕێزگرتن لە بۆچوونی جیاوازمان دەتوانین گەشە بکەین و پێکەوەش برایانە هەڵبکەین.

خێوەتگە و دیداری: 03 ساڵی : 2021
بەشداربووان: 40 گەنج

ئەلبومی وێنەکان

خێوەتگەی

"ئافرەتانی ئامانجدار بناغەی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و هۆشیارن"

خێوەتگەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، تیایدا چەندین بابەتی بەسوود لەلایەن چەند مامۆستایەکی بەئەزموونەوە پێشکەشکرا

خێوەتگە و دیداری: 02 ساڵی : 2021
بەشداربووان: 35 خاتوون

ئەلبومی وێنەکان

یەکێک لە بابەتەکانی خێوەتگە

خێوەتگەی "فیکر و بانگەواز"

پرۆژەی ڕەوێن بۆ پەروەردە و مەعریفە و کەلتوور،

هەستا بە ئەنجامدانی یەکەم خێوەتگەی خۆی

خێوەتگە و دیداری: 01 ساڵی : 2020
بەشداربووان: 40 کەس

ئەلبومی وێنەکان

ڕاپۆرتی تیڤی دەربارەی خێوەتگەکە

بابەتەکانی خێوەتگە