التجديد في الفكر الإسلامي

محمد إقبال نموذجا

نوێکردنەوەی هزری ئیسلامی و موحەممەد ئیقباڵ بەنموونە

کتێبێکی کورت و پوختە دەربارەی نوێکردنەوەی هزری ئیسلامی و ڕۆڵی ئیجتیهاد لەو پڕۆسەیەدا، هەروەها لە کتێبەکەدا فەیلەسووف و عاریف موحەممەد ئیقباڵ لاهوری بە نموونە وەرگیراوە و جگە لە باسی ژیانەکەی بۆچوونی لاهوری خراوەتە ڕوو دەربارەی خودا و مرۆڤ و سروشت.

توێژەری ئیسلامی
نووسینی:
زنجیرە: 01 ساڵی چاپ: 2019

ماڵکۆڵم ئێکس

گوزەرێک لە تاریکییەوە بەرەو ڕووناکی

لەم کتێبەدا باس و خواسی ژیانی بانگخوازی شەهیدی ئەمریکی ماڵکۆڵم ئێکسە، کە ڕوونی دەکاتەوە ڕەشپێستەکانی ئەمریکا لە چی ژیانێکی چەرمەسەریدا بوون و چینایەتی لە چی ئاستێکدا بووە، هەروەها ماڵکۆڵم چۆن لە ڕێی ئیسلامەوە دەبێت بە کەسێکی دیکە و ڕۆڵی گەورە لە ئەمریکا دەگێڕێت و دواتر لە پێناو پەیامەکەیدا ڕۆحی دادەنێت و حەج دەبێتە دوا وێستگەی خۆناسینی.

ڕوئیا حسێن
نووسینی:
زنجیرە: 02 ساڵی چاپ: 2023

سازانی نێوان ئیسلام و مۆدێرنە

ئەم کتێبە ئه‌گه‌ری سازانی نێوان خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئیسلام و گێڕانه‌وه‌یه‌ك له‌ مۆدێرنه‌یه‌. به‌ ده‌ربڕینێكی تر، ئه‌گه‌ری شیاویی پێكه‌وه هه‌ڵكردنی ئیسلام و مۆدێرنه‌یه‌ له‌ یه‌ك كۆمه‌ڵگادا.

توێژەری ئیسلامی
وەرگێڕانی:
زنجیرە: 03 ساڵی چاپ: 2023

بیرکردنەوەی ڕەخنەیی

کرۆکی پەروەردە و فێربوون

ئەم پەرتووكە ئاماژە بە مێژووی بیركردنەوی ڕەخنەیی و چەمكی بیركردنەوەی ڕەخنەیی لە دیدگا جیاوازەكانەوە ناساندووە، هەروەها چۆنێتی بەكارهێنانی بیركردنەوەی ڕەخنەیی و جێبەجێكردنی لە ناوەندە ئەكادیمی و پەروەردەییاكاندا خستووەتە ڕوو.

ماستەر لە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی
نووسینی:
زنجیرە: 04 ساڵی چاپ: 2023