وەزيری پەروەردە بە گرنگییەوە لە کتێبێکی پڕۆژەی ڕەوێنی ڕووانی
8/3/2024
لە وۆرکشۆپی ستراتیژی ڕاهێنانی مامۆستایان کە لە شاری هەولێر ئەنجامدرا، وەک هەوڵێکی پرۆژەی ڕەوێن پێشنیاری جێکردنەوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی لە پرۆگرامی خوێندن و گرنگیدان بە بیرکردنەوەی ڕەخنەییمان لە ناوەندەکانی خوێندن ئاڕاستەی بەڕێز: (د. ئالان حمە سعید) وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان کرد و بەرهەمێکی (پرۆژەی ڕەوێن)مان لەسەر (بیرکردنەوەی ڕەخنەیی، کرۆکی پەروەردە و فێربوون) لە نووسینی «م. ئیدریس علی» پێشکەشی وەزیر کرد و بەڵێنیدا کاری لەسەر بکات.
بەروار: ٣ / ٨ / ٢٠٢٤







