تیۆری ئەریکسۆن
ئامادەکردنی: پێشەوا مەحموود
تیۆری ئەریکسۆن
تیۆرییەکەی زانای ئەڵمانی ئەریکسۆن بە تیۆری دەروونی کۆمەڵایەتی ناودەبرێت، ئەم تیۆرییە بایەخ بە پرۆسەی گەشەکردن و بنیاتنانی کەسایەتی مرۆڤ دەدات، ئەریکسۆن بە پێچەوانەی فرۆید کە جەختی لەسەر لایەنی (سێکس و شەڕەنگێزی) دەکردەوە و لەسەر ئەو بنەمایەش پۆلێنی قۆناغەکانی گەشەیکردووە، وەلێ ئەریکسۆن جەخت لەسەر گەشەی دەروونی کۆمەڵایەتی و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی دەکاتەوە، قۆناغەکانی گەشە بەسەر هەشت قوناغدا دابەشدەکات، لە هەر قۆناغێکدا مرۆڤڕووبەڕووی کۆمەڵێک فشار و کێشەی کۆمەڵایەتی دەبێتەوە بریتین:
١-ساوایی: متمانە لە بەرامبەر بێمتمانەیی
ئەم قۆناغە لە لەدایکبوونەوە دەستپێدەکات تاتەمەنی یەک ساڵی، لەبەرئەوەی منداڵ لەم تەمەنەدا بە تەواوی بێدەسەڵاتە، پشت بە کەسانی دیکە دەبەستێت ئەگەر گرنگی و خۆشەویستییان پێدرا فێردەبن متمانەیان هەبێت و بەگشتی هەست بە سەلامەتی وئاسایش دەکەن لە جیهاندا، ئەگەر چاودێری و خۆشەویستییەکی باشیان پێنەگات، ئەوا کێشەیان لە متمانەکردن بۆ دروستدەبێت و بەگشتی هەست بە ترس دەکەن لە جیهانی دەوربەر، ئەمەشدەبێتە هۆی تێکچوونی گەشەکردن لە قۆناغەکانی دواتردا.
٢- سەرەتای منداڵی : سەربەخۆیی لە بەرامبەر هەستکردن بەشەرم
ئەم قۆناغە تەمەنی دوو و سێ ساڵی دەگرێتەوە، لەم قۆناغەدا منداڵ هەست بە سەربەخۆیی زیاتر دەکات و جووڵەی زیاد دەبێت، هەرچەندەجۆرێک لە شۆک توشی منداڵ دەبێت، بەڵام هەست بە جۆرێک لە ئیرادەی خودی دەکات هەروەها لە بونەوەرێکی تاک متمانەوە دەگۆرێ بۆ جۆرێک لە کۆ متمانە لەگەڵ دەوروبەری، لەگەڵجووڵە هێزی جەستەی زیاد دەبێت تێدەگات بە هێزە، خۆی دەتوانێت هەندێک شت بە دەستبهێنێت و دەستیان لێبدات ، لە بەرامبەر بوونی سەربەخۆیی لە جووڵە و پەیدابوونی هێزی ئیرادەداشەرم و گومانیش بەردەوام هاوشانی سەربەخۆیی جووڵە و ئیرادەی ئەم منداڵە بوونیان هەیە.
۳ـ تەمەنی یاریی : داهێنان لە بەرامبەرهەستکردن بە گوناه
ئەم قۆناغە تەمەنی سێ بۆ پێنج ساڵ دەگرێتەوە، لەم قۆناغەدا منداڵ فێردەبێت لە ژینگە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکی داهێنەرانە زیاتر لە خۆی نیشان بدات و بۆ داهاتوو نەخشەبکێشێت، تێپەرکردنی ئەم قۆناغە بە سەرکەووتویی دەبێتە هۆی بە هێزبوونی ئامانج لە منداڵدا، ئەو دایک و باوکانەی بە منداڵەکانیان دەرفەتیداهێنەرانە نیشان نادەن و ناهێڵن داهێنەرانە بژین دەبنە هۆی ئەوەی لەو منداڵە دا هەستکردن بە گوناه و کەم بەهابوون و گۆشەگیری بەدی بێت، داهاتووی منداڵ و ئەو جۆرە خزمەتەیەیلە داهاتوودا بە کۆماڵگای دەکات ، تا رادەیەکی زۆر پەیوەستە بە زاڵ بوونی بەسەر گرژی ئاڵۆزێکانی ئەم قۆناغە.
٤ـ تەمەنی ناوەڕاست و کۆتایی مندالی: بوونیادان لەبەرامبەر خۆبەکەمزانی
ئەم قۆناغە تەمەنی شەش بۆ یانزە ساڵی دەگرێتەوە، ئەم قۆناغە هاوتایە لەگەڵ تەمەنی خوێندنی سەرەتایی لەم قۆناغە دا منداڵ لێهاتووەیەکانی وەک خوێندن و نوسین و ژمارە فێر دەبێت، هەروەها بەشداری چالاکیە کۆمەڵایەتیەکاندەکات و ئەرکەکانی سەرشانی دەزانێت و جێبەجێیان دەکات، ئەگەر هان بدرێن دەستخۆشی لە دەستکەوتەکانیان بکرێت، منتمانەیانبە خود زیاد دەکات، بەڵام ئەگەر لەلایەن دایک و باوک، مامۆستا یان هاوتەمەنەکانەوە بێهیوا بکرێن و یان گاڵتەیان پێ بکرێت،ئەگەری ئەوە زیاترە گومانیان لە تواناکانیان بۆ دروست بێت و هەست بە کەمی بکەن.
٥ - قۆناغی هەرزەکاری: دیاریکردنی ناسنامە بەرامبەر تێکچونی ناسنامە
ئەم قۆناغە بە نزیکەیی تەمەنی دوانزە بۆ هەژدە ساڵی دەگرێتەوە، ئەو گرژی ئاڵۆزیەی لەم قۆناغەدا روودەدات شوناسی خۆد لە بەرامبەر نا شوناسیدایە، گرژی ئاڵۆزی ئەم قۆناغەلە ئەنجامی دژیەکبوونی دوولایەنی خودخوازیاری شوناس بوون و ڕۆڵی کۆمەڵایەتیدا درووست دەبێت، ئەو شتەی لەم قۆناغەدا گرنگییکی زۆری هەیە کۆمەڵگایە بە تایبەتیگروپی هاوتەمەنەکان، پێویستی تاک بۆ دۆزینەوەی شوناسی خۆی نیشان دەدات، بەو پێیەی هەرزەکار هەوڵدەدات مانای بوونی خۆی و ئامانجەکانیلە ژیاندا و پلانەکانی بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە دیاری بکات (من کێم، چیم دەوێت، و چۆن دەتوانم بەو شتە بگەم کە دەمەوێت).
بنەمای قۆناغی هەرزکارێکی ساغ و سەرکەوتوو لە سەردەمیمنداڵیدایە و هەروەها ئەو گروپە کۆمەڵایەتیانەی کە هەرزکار هەوڵ دەدات خۆی وەک ئەوان لێبکات، شکستخواردنی هەرزکار لە پێکهێنانی شوناسی تاکی ئاڵۆزی و قەیرانێک درووستدەکاتپێیدەگوترێت ئاڵۆزی شوناس، هەستکردن بە نەتوانین لە هەڵبژاردنی پیشە یان بەردەوام بوون لە خوێندن نیشانەی ئاڵۆزی شوناسە، زۆر لە هەرزەکاراکان کاتێک تووشی ئاڵۆزیشوناس دەبن هەست بە پووچی و نامۆیی و تەنیایی و غەریبی دەکەن، تەنانەت جاری وا هەیە بە دوای شوناسی نەرێنییەوەن، واتە شوناسێک درووست پێچەوانەی ئەو شتەیە کە خێزانو کۆمەڵگا چاوەری دەکەن، کاتێک گرژی و ئاڵۆزی شوناس لە بەرامبەر نا شوناسیدا بۆ هەرزەکار چارەسەر بوو تایبەتمەندی پابەندبوون بە دەست دێنێت ئەم دەرئەنجامە نەرێنییە بەزۆریلە ئەنجامی تێکچوونی گەشەکردن لە قۆناغەکانی پێشوودا یان هۆکارە کۆمەڵایەتییە بێ یارمەتیدەرەکان ڕوودەدات.
٦- قۆناغی لاوێتی : پەیوەندی سۆزداری لە بەرامبەر گۆشگیری
ئەم قۆناغە تەمەنی بیست بۆ چل ساڵی دەگرێتەوە، مرۆڤ لەگەڵ چونەناو قۆناغی لاوێتی و بەدەستهێنانی شوناسی خۆی ڕووبەڕوویبوون یان نەبوونی پەیوەندی دەبێتەوە، ئەگەر لە سەرەتای تەمەنی گەورەییدا پەیوەندییەکی نزیک و پابەند پەرەپێبدات، پەیوەندییەکانی تەواوی ژیانیانزیاتر ئەگەری بەردەوام و پارێزراو بوونی هەیە، لەبەر ئەوەی هەر قۆناغێکی گەشەکردن لەسەر ئەوانی دیکە بنیات دەنرێت، توانای پێکهێنانی پەیوەندی بەهێز پەیوەندییەکی نزیکبەوەوە هەیە کە ئایا ئێمە لە ساڵانی هەرزەکاریدا هەستێکی بەهێزی خۆمانمان پەرەپێداوە یان نا. ئەوانەی هەستێکی بەهێزی خودیان نییە، زیاتر پەیوەندییەکی کەمتر پابەندبوونیانهەیە و تووشی گۆشەگیری و تەنیایی دەبن.
٧- پێگەیشتنی ناوەند: بەرهەمهێنان لە بەرامبەر بێبەرهەمی
ئەم قۆناغە لە تەمەنی چل ساڵییەوە تا شەست ساڵی دەگرێتەوە، لە رووی کۆمەڵایەتی و ئابورییەوە بە قۆناغی بەرهەمێنان و بوون بە باوک و دایک و سەرپەرشتی خێزان دەگرێتەوە، ئەگەر سەرکەوتوو بێت لە بنیاتنانی ژیانێکی باشو بەرهەمدار، هەست بە بەرهەمداری دەکات، ئەگەر شکست بهێنێت لە بنیاتنانی ژیانێکی باش و بەرهەمدار، هەست بە شکست لە ژیاندا دەکات.
٨- قۆناغی تەواوکاری : هەڵکشانی خود لە بەرامبەر نا ئومێدی
ئەم قۆناغە لە دوای شەست ساڵییەوە دەستپێدەکات تا مردن، بە گشتی دۆخی دەروونی مرۆڤ لەم قۆناغەدا کۆکراوەی قۆناغەکانی پێشوویژیانیەتی، سەنرنج دەخاتە سەر خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەکانی تەمەنی ڕابردووی خۆی، ئەگەر قۆناغەکانی پێشووی بە سەرکەوتووی بڕیبێت ئەوا هەست بە ئارامی و تەواوکاری دەکات ،بەڵام ئەگەر قۆناغەکانی پێشووی بە سەرکەتوی نەبڕیبێت ئەوا هەست بەبێ هیوای دەکات .


واڵی نووسەر