پەروەردەی فەلەستینیی جیاوازە

نووسینی: جاسم موتەوەع | وەرگێڕانی: پێشەوا مەحموود

ئەو دیمەنانەی ژیانی خێزانیی فەڵەستینیمان پێشان دەدەن، ئەوە دەردەخەن پەروەردەی فەلەستینی جیاوازە لە هەر پەروەردەیەکی دیکە.

ئەگەر پێشبڕکێیەک بۆ باشترین خێزانی جیهان و باشترین دایک و باشترین باوک و تەنانەت باشترین منداڵیش ساز بکرایە، ئەوا خێزانی فەلەستینی بە هەموو ئەندامەکانیەوە هەموو خەڵاتەکانیان دەبردەوە. بەهای مرۆڤ بە پێی بەها و ئەخلاق و بەهێزی ئیمانەکەی بەرز دەبێتەوە. ئەو ئەخلاق و بەها و ئیمانەی لە خێزانە فەلەستینییەکاندا دەیبنین وەسف ناکرێت، پتەویی و ڕەسەنایەتی پەروەردەکردن و بەهێزی و چەسپاوی ئیمان نیشان دەدات.

زۆر پرسیار هەن کە پێویستیان بە وەڵامدانەوە هەیە سەبارەت بە خێزانی فەڵەستینیی لەوانە:

خێزانە فەلەستینییەکان چۆن بەهاکانی خۆڕاگری و کۆڵنەدان و ئارامگری و خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی سەختی ژیان لە منداڵەکانیان دەچێنن؟ ئافرەتە فەلەستینییەکان چۆن بە پتەوی و چەسپاوی و گەشبینی و توانایی قوربانیدان و پڕ لە هیوا و هێز ڕاوەستاون؟ منداڵە فەلەستینییەکان سەرەڕای تەمەنی بچووکیان چۆن بە خۆڕاگری و هێز و ئازایەتییەوە هەڵسوکەوت دەکەن لە تاریکیدا دەچێتە دەرەوە بۆ هێنانی خواردن یان ئاو، برا بچووکەکەی لەسەر پشت و ملیهەڵگرتووە و چەندین کیلۆمەتر لەگەڵیدا دەڕوات؟ چۆن باوکانی فەلەستینی بە بەهێزی ڕاوەستاون و هەرگیز خەو و پشوو نازانن؟ نهێنی هاوپشتی و هاوکاریی خێزانە فەلەستینییەکان چییە، سەرەڕایئەوەی هەموو جیهان لە دژیان وەستاون؟ ئەو باوەڕەی کە هەموو جیهانی سەرسام کردووە چۆن لە خێزانە فەلەستینییەکاندا چێندرا؟، خێزانە فەلەستینییەکان سەرەڕای هەوڵە جیهانییەبەردەوامەکان بۆ سڕینەوەیان چۆن شوناس و کولتوور و داب و نەریت و ئایینی خۆیان دەپارێزن؟

چۆن خێزانی فەلەستینی لەگەڵ هەر قەیرانێک و شەڕێک و ئاڵانگارییەکدا بەهێزتر دەبن؟ خێزانی فەلەستینی چۆن بەهاکانی وەک ئارامگری و هیوای ڕزگاربوون و سەرکەوتن و خۆڕاگری و پشت بەستن بە خودا لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازنەوە؟

هەموو ئەم مانایانە واتە پەروەردە لە خۆڕاگری و متمانە و ئارامگری و هێزی ئیرادە و بەرگەگرتن و بەهێزیئیمان، شایەنی ئەوەن لە تێزی ماستەر و دکتۆرادا بەکاربهێنرێن بۆ ئەوەی خێزانە موسڵمانەکان بتوانن سوود لە مۆدێلی پەروەردەیی ناوازەی خێزانی فەلەستینی وەربگرن. لە کولتوری خێزانی فەلەستینیدا خێزان تەنها یەکەیەکی کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکو قەڵغانێکی پارێزەر و قەڵایەکی بەهێزە بۆ هەر یەکێک لە ئەندامانی، پشتگیری لە خێزانەکە تەنها ئەندامەکانی لە یەکماڵدا سنووردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ خێزانی گەورە و دراوسێکان و تەنانەت هەموو گەڕەکەکە. بەهای ڕازیبوون بە فەرمانی خودا و پشتبەستن بە خودا و خۆڕاگری بەرامبەر بنەما نەگۆڕەکان و چاوەڕوانی سەرکەوتن بەهایەک نین لە ڕێگەی کتێبەکانەوە لە فەلەستین فێر بکرێن، بەڵکو ئەو بەهایانە لەماڵەوە فێر دەکرێن و بە شێوەیەکی کرداریی لە ڕەفتاری باوک و دایکادا ڕەنگ دەداتەوە.

ئەم جۆرە پەروەردە و فێرکردنە کاریگەری هەیە و بۆ ژیان دەمێنێتەوە. پەروەردەی فەلەستینیبیردۆز نییە، بەڵکو پەروەردەی کردارییە لە ڕێگەی نموونە پێشەنگەکانەوە پەروەردە دەبن.

بەهای خۆشەویستی نیشتمان و قوربانیدان بەستراوەتەوە بە چەمکی ئارامگری لە خێزانی فەلەستینیو هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بەرەنگاری دەکەن، چونکە لەگەڵ ئەو مانایە دەژی کە خودا لەگەڵیەتی و خودا پشتیوانی لێدەکات، هەموو دەقێک کە لە قورئان و سوننەتدا باسکراوە پشتگیری لەخۆڕاگری و کۆڵنەدانەکەی دەکات. لەبەر ئەم هۆکارە ئارامگرە و خۆڕاگرە و چاوەڕوانی پاداشت لە خودای گەورە دەکات.

خێزانی فەلەستینی سیستەمێکی ناوازەی هاوپشتی کۆمەڵایەتیدەژین، ئافرەتە فەلەستینییەکان وەک بڕبڕەی پشتی خێزانەکانیان دەمێنێتەوە، بەوپێیەی بەرپرسیارێتی زۆر گەورەی لە ئەستۆدایە، لەوانە پەروەردە و تەندروستی و باری دارایخێزان بەتایبەتی لە کاتی نەبوونی باوکدا، جا بە هۆی دەستگیرکردن بێت یان شەهیدبوون، دایک مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانیدا ناکات وەک ئەوەی منداڵێک بێت یاری بکات و کاتێکی خۆش بەسەرببات و فێربێت، بەڵکو وەک پڕۆژەیەک بۆ هەستانەوە و سەرکەوتن سەیری دەکات، و خەریکی دروستکردنی جێنشینی خودایە لەسەر زەوی، لەبەرئەوە فێرکردن و پەروەردە لە فەڵەستین جیاوازە لە هەموو منداڵانی جیهان. لە کۆتاییدا دەڵێین خێزانی فەلەستینی شەرەفێکە بۆ میللەت و تاجی سەرە و پەروەردەی فەلەستینی جیاوازە.

واڵی وەرگێڕ