پەپوولە سێ بنەمامان فێر دەکات بۆ پەروەردەکردنی سەرکەوتووانە
نووسینی: جاسم موتەوەع | وەرگێڕان: پێشەوا مەحموود
یاسای پەپوولە
پەپوولە سێ بنەمامان فێر دەکات بۆ پەروەردەکردنی سەرکەوتووانە
د.جاسم محمد موتەووەع
وەرگێڕان: پێشەوا مەحموود
زۆرێک لە دایک و باوکەکان گلەیی ئەوەیان هەیە کە منداڵەکانیان وەڵامدانەوەیان بۆ ئامۆژگارییەکانیان نییە، یان ئەو بەها و بنەمایانەی کە دەیانەوێت بیچێنن لە منداڵەکانیان ڕەتدەکەنەوە، لەوانە ئیمان و ڕەوشتە بەرزەکان و بەهاکانی تر، چارەسەری ئەم کێشەیە فێربوونی (یاسای پەپوولە)ی پەروەردەییە، ئەگەر (یاسای پەپوولە) جێبەجێ بکەین, کە پەپوولە بە سێ یاسا جێبەجێی دەکات بۆ سەرکەوتنی ژیانی خۆی لەو بنەما و بەهایانەی کە لە منداڵەکانماندا دەچێنین، ئەو کاتە وەڵاممان دەدەنەوە و بەو شێوەیە دەبن کە ئێمە دەمانەوێت و هیوا دەخوازین.
لەسەر بنەمای ئەو ڕاستییەی کە پەپوولە کۆمپاسێکی ناوەوەی هەیە کە لە ڕێگەیەوە ئاراستەکانی دیاری دەکات، بۆ ئەوەی لە هەوادا بمێنێتەوە، پەپوولە چەندین جار باڵەکانی دەجوڵێنێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە فڕین، بەپێچەوانەی باڵندەکانیتر ئەوان لە ئاسمان مەلە دەکەن و پێویست ناکات هەمیشە باڵەکانیان بجوڵێنن.
ئێمە هیچ پەپوولەیەک نادۆزینەوە کە لە کاتی فڕیندا واز لە دووبارەکردنەوەی جوڵەی باڵەکانی بهێنێت و ئەم دووبارەبوونەوەیەش نهێنی سەرکەوتن و بەردەوامییەکەیە، جگە لەوەش کاتێک پەپوولە باڵەکانی دەجوڵێنێت، کاریگەری لەسەر هەوا دەبێت، هەروەها گروپی پەپوولەکان کاریگەریان لەسەر کەشوهەوا دەبێت، هەرچەندە کاریگەری هەر پەپوولەیەک بەتەنها کەم دەبێتەوە، جگە لەوەش پەپوولە جوانە و بەختەوەری دەهێنێت و ڕەنگەکانی گەشاوە و ناسکن، هەر بۆیەش کچ وەسف دەکرێت بە نەرم و ناسکی و جوانی وەک پەپوولە، سەبارەت بە جێبەجێ کردنی (یاسای پەپوولە) لە پەروەردەدا،
یەکەم: پەروەردەیەکی سەرکەوتوو بەبێ کۆمپاس یان پلانی پەروەردەیی نییە، هەروەک چۆن پەپوولە کۆمپاسێکی ناوەوەی هەیە کە ڕێنماییان دەکات بە ئاراستەیەکی دروستدا، هەر پەروەردەیەک بەبێ کۆمپاس یان پلانی پەروەردەیی بە پەروەردە دانانرێت و هەڕەمەکی و پشێوی و ناهاوسەنگی و ناپێگەیشتووی لە منداڵدا بەرهەم دەهێنێت.
دووەمیان (دووبارەکردنەوە)یە، سەرکەوتنی پەپوولە لە درێژەدان بە فڕینەکەیدا لە پەلەقاژەی دووبارەی باڵەکانیدایە، دووبارەکردنەوە گرنگترین یاسایە لە پەروەردەدا، دایک و باوک پێی وایە ئەوەی بە منداڵەکەیان وتووە لە یەکەم ڕێنمایان پابەند دەبێت و جێبەجێی دەکات، زۆرجار ئەمە مەحاڵە، دووبارەکردنەوە ئامرازێکی پەروەردەییە کە منداڵ دەگەیەنێتە شارەزایی و چەسپاندنی زانیارییەکان،، دووبارەکردنەوە یەکێکە لە ئاسانترین و سەرکەوتووترین شێوازەکانی پەروەردەیی
دوو جۆر دووبارەکردنەوە هەیە کە دەبێت لە کاتی پەروەردەکردنی منداڵەکانماندا پراکتیزەی بکەین، یەکەمیان دووبارەکردنەوەی دووری و دووەمیان دووبارەکردنەوەی نزیکە،
دووری مەبەستمان ئەوەیە کە ئەگەر ئێمە کوڕەکەمان بۆ نموونە لەسەر بەهای ئارامگری یان ڕاستگۆیی پەروەردە بکەین،، ئێمە لەگەڵ دووبارەکردنەوەدا لە نێوان ڕێنمایی و ئاراستەکردندا دوور دەکەوینەوە، تەنانەت ئەگەر دووبارەکردنەوەکە بۆ ساڵانێک بەردەوام بێت.
دووبارەکردنەوەی نزیک کاتێکە کە لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە جارێک ڕێنماییەکان دووبارە دەکەینەوە و بەپێی وەڵام و قبوڵکردن و هاوکاری منداڵەکە بۆ ئەو بەهایەی کە دەمانەوێت بیچێنین، بڕیار دەدەین کام دووبارەکردنەوە بەکاربهێنین، جا نزیک بێت یان دوور، و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا منداڵ پێویستی بە دووبارەکردنەوەی هەردوو جۆرەکەیە چونکە پەروەردە پرۆسەیەکی کەڵەکەبووە.
قورئانی پیرۆز شێوازی دووبارەبوونەوە لە پاڵاوتن و پەروەردەکردنی ڕۆحدا دەگرێتەبەر، هەندێک جار خودا وشەیەک یان ئایەتێک دووبارە دەکاتەوە، وەک
(ويل يومئذ للمكذبين) واتە”ئاخ لەو ڕۆژەدا بۆ درۆزنان” لە سورەتی المرسەلاتدا، ١٠ جار هاتووە، و
(فباي الاء ربكما تكذبان) “کام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارت ئینکاری دەکەیت” لە سورەتی الرحماندا ٣١ جار هاتووە
هەندێکجاریش مانایەک دووبارە دەکاتەوە یان چیرۆکێک دووبارە دەکاتەوە، و هەر دووبارەکردنەوەیەک ئامانجێک يان زیادکردنێکی هەیە، و تەنانەت لە کردەوەکانی عیبادەتیشدا، سەرنجی دووبارە کردنەوەی بانگ و دووبارە کردنەوەی نوێژ و دووبارە کردنەوەی الفاتیحە هەموو ڕۆژێک ، یەکێک لە ڕێنماییەکانی پێغەمبەری خودا(د.خ) بۆ هاوەڵێکی، ئەوە بوو کە رێنماییەکە سێ جار دووبارە بکاتەوە بۆ ئەوەی بگاتە ئەنجام.
پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل دەفەرمووێت “پێشتر پرسیارم لە ئیبراهیمی (مامۆستام) دەکرد دەربارەی شتێک” پێم گوت تێناگەم، بۆیە دووبارەی کردەوە تا تێگەیشتم. هەمیشە دەڵێین (دووبارەکردنەوە زیرەکەکان فێر دەکات)
من سەرم سوڕدەمێنێت لە دەمارگیری و توڕەیی دایک و باوک کاتێک کوڕەکەیان وەڵامی ڕێنماییە پەروەردەییەکانیان ناداتەوە. توڕەیی لەکاتی چاندنی بەهاکان هیچ سوودێکی نییە.ئەوەی بەسوودە (یاسای پەپوولە)
یەکەم: دووبارەبوونەوەیە لە پەروەردەدا
دووەم: پابەندبوون بە کۆمپاسەوە (پلانی پەروەردەی)
سێیەم: پەروەردە شادی و جوانی و هونەر لەخۆ دەگرێت، وەک جوانی و ناسکی پەپوولە.




واڵی وەرگێڕ