خۆشویستنی مەرجدار و لادانی هەرزەکاران

نووسینی: جاسم موتەوەع | وەرگێڕانی: پێشەوا مەحموود

کاتێک منداڵ دەگاتەتەمەنی هەرزەکاری، هەندێک جار بێفەرمانی دایک و باوکی دەکات و خۆرێک لە یاخیبوون پیشان دەدات، دایک و باوک دەستدەکەن بە گۆڕینی شێوازی هەڵسوکەوتیان لەگەڵمنداڵەکانیان لەپێناو ڕاستکردنەوەی ڕەفتارەکانیان و گوێڕایەڵی کردنیان وەک ئەوەی لەمنداڵیدا بوون.

یەکێک لە شێوازە نادروستەکانی پەروەردەکردنی منداڵ کە لەلایەن دایکو باوکانەوە بەرامبەر هەرزەکارەکانیان پەیرەو دەکرێت، "خۆشەویستی مەرجدار"ە، ئەو خۆشەویستییەیە دایک و باوک دەیبەخشن بە منداڵەکانیان ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێبکەن، مەرج بەرامبەر مەرج. بە واتایەکی تر ئەگەر ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بیکەن، خۆشەویستی و ڕێز و پێزانینیان پێدەدەین و تەنانەت بە ئەندامێکی دانپێدانراوی خێزانەکەش دادەنرێن،ئەم شێوازە لە هەڵسوکەوتکردن کەسایەتی هەرزەکارەکە تێکدەشکێنێت، چونکە ئەگەر بەردەوام بێت لە یاخیبوون و بێفەرمانی هەست دەکات لەلایەن خێزانەکەیەوە ڕەتکراوەتەوە و نەخوازراوە.

ئەو کات دەستدەکات بە گەڕان بەدوای ڕێز و خۆشەویستی لە دەرەوەی خێزان. ئەگەر لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی بێ پەروەردە ئاشنا بن، لێرەوە تاوانکاری دەستپێدەکات. دووەم لایەنی نەرێنیخۆشەویستی مەرجدار ئەوەیە هەرزەکار هەست دەکات بەبەهابوونی وابەستەیە بە بۆچوونی خەڵکانی دوروبەرییەوە، ئەگەر دەوروبەرەکەی بۆچوونەکانی بە بێ بایەخ بزانن یان ڕێزی هەوڵەکانیان نەگرن، هەست بەلەرزینی کەسایەتییان دەکەن و متمانەیان بەخۆیان لاواز دەبێت.

پێش ئەوەی شێوازی پەروەردەکردنی دروست بخەینەڕوو کە "خۆشەویستی بێ مەرجە"، پێمان خۆشە پرسیارێکیگرنگ بخەینەڕوو، بۆچی دایک و باوک بێ مەرج خۆشەویستی خۆیان بۆ منداڵەکانیان دەرنابڕن؟،

ڕەنگە خوێنەر لەگەڵمدا هاوڕا بێت کە وەڵامی ئەم پرسیارە زۆرە، دیارترینیان ئەوەیە دایک و باوک پێیان وایە کوڕ یان کچەکەیان شایەنیخۆشەویستی بێ مەرج نییە، یان ڕەنگە پێیان وابێت ئەگەر خۆشەویستی بێ مەرج بە منداڵەکەیان بدەن، منداڵە هەرزەکارەکەیان تووشی لووتبەرزی و خۆبەگەورەزانین یان نازکردنو یاخی بوون دەبێت. یان ڕەنگە لەسەر خۆشەویستی مەرجدار پەروەردە بووبن و هیچی تر نەزانن لە پێدانی خۆشەویستی بۆ منداڵەکانیان.

واتای “خۆشەویستیبێ مەرج” ئەوەیە کە دایک و باوک منداڵەکەیان بە هەموو عەیب و هەڵەکانیەوە، بە هەموو نەرێنی و ئەرێنییەکانیەوە خۆشدەوێت و قبوڵیان دەکەن. نموونەی ئەمەش ئەوەیە منهەرزەکارەکەمم خۆشدەوێت لە خوێندندا سەرکەوتوو بێت یان نا. خۆشەویستیم بۆی بەردەوامە ئەگەر نوێژەکانی بەباشی بکات یان نا. خۆشەویستی خۆم بۆی دەردەبڕم ئەگەر ئەوەی من دەمەوێتبە خێرایی بیکات یان بە هێواشی. خۆشەویستی بە کەمتەرخەمی لە کاردا نابەستمەوە. ئەگەربمەوێت پێیبڵێم کاتێک کارەکانی بەباشیناکات یان نوێژەکانی بەسستی ئەنجامدەدات پێیدەڵێم: "ئەوەی تۆ کردووتە بەدڵم نییە"

پێی ناڵێم: "خۆشم ناوێیت". باسی کردارەکەی دەکەم نەک خۆی. لەم حاڵەتەداخود لە ڕەفتارەکە جیا دەکەینەوە، ئەو هەڵەیەی ئەنجامی دەدات لە خۆشەویستیمان بۆی جیا دەکەینەوە. شێوازێکی تر ئەوەیە سەرەتا ستایشی بکەیت، پاشان باسی هەڵەکەی بکەیت و بڵێیت“کارەکانت بەباشی ڕێک دەخەیت و کۆمەڵایەتیت، دەمەوێت بە سەرکەوتن لە قوتابخانە یان بە ئەنجامدانی نوێژەکانت سیفەتە باشەکانت تەواو بکەیت”. سوودی ئەم شێوازە ئەوەیە دەرفەتێکدەدەم بە هەرزەکارەکە هەڵەکەی ڕاست بکاتەوە و پەیوەندییەکانی لەگەڵیدا ناپچڕێنم.

یەکێک لەو چیرۆکانەی لەگەڵیدا ژیام، چیرۆکی گەنجێکە هاوڕێی خراپی ناسیوە و لەگەڵیان دەستیکردووە بە جگەرەکێشان،لە کۆتاییدا ڕووی لە ماددە هۆشبەرەکان کردووە. کاتێک لێکۆڵینەوەم لە هۆکارەکەی کرد، بۆم دەرکەوت بەهۆی "خۆشەویستی مەرجدار"ەوە لە ماڵ و خێزانەکەی هەڵهاتووە. یەکێکی تر دەناسم بەم هۆیەوە گیرۆدەی فیلمی پۆرنۆگرافی بووە. کچێکی هەرزەکار دەناسم ئالوودەی مۆبایلەکەی بووە و گەنجانی هەراسانکردووە و وێنەکانی لە سۆشیال میدیا بڵاودەکاتەوە، بەهۆی "خۆشەویستی مەرجدار" دایک و باوکی لەدەستداوە. زۆر چیرۆکی تریش بە هەمان هۆکار دەزانم.

تەنانەت لە"خۆشەویستی مەرجدار" زیانبەخشتر بۆ هەرزەکاران "خۆشەویستی مەرجدار و ڕەخنەگرتن"ە. ئەم جۆرە خۆشەویستییەدەبێتە هۆی لادانی خێرای هەرزەکاران. هاوکات لەگەڵ خۆشەویستی مەرجدار ڕەخنە زیاد دەکرێت، وەک وەسفکردنی کوڕەکەم یان کچەکەم بە ئاژاوەگێڕ یان شکستخواردوو یان گەمژە، لەنێو ڕەخنەکانیدیکەدا. لەم حاڵەتەدا بەشداریم کردووە لە ڕقلێبوونەوە لە خۆیان و تۆڵەسەندنەوە لە خۆیان و هەستکردن بە نامۆبوونیان لەناو خێزانەکەی خۆیاندا.

لێرەوە ڕێگای تەنیایی وگۆشەگیری دەستپێدەکات، کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری سۆزداری، ڕەنگە ببێتە لادانی سێکسی یان هاوڕەگەزبازی یان ئالوودەبوون بە وێنە و فیلمە پۆرنۆگرافییەکان.

بەرزترین و ڕاقیترینجۆری خۆشەویستی کە پەیوەندی نێوان دایک و باوک و هەرزەکاران لەسەر بنیات بنرێت، بریتییە لە (خۆشەویستی لە پێناو خودا)، دایکو باوک مامەڵە لەگەڵ هەرزەکاران بکەن وەک ئەوەی جێنشین بن لەسەر زەوی و خودا دروستی کردوون بۆ ئەوەی زەوی ئاوەدان بکەنەوە. ئێمە لە ڕێگەی قسە و کردارەکانمانەوە خۆشەویستیبەبێ گوێدانە کەموکوڕی و هەڵەکانیان دەردەبڕین و ئەگەر هەڵەیەکیان کرد ئەوا بە شێوەیەکی ڕێزدارانە پێیان دەڵێین و خۆشەویستی ناهێنینە ناو شەڕی نێوان خۆمان و ئەوانەوە.

واڵی وەرگێڕ