عیشق و ئیمان، من و گوڵەکانی دایکم

موحەممەد دلێر

عیشق و ئیمان، من و گوڵەکانی دایکم!

لە جێیەک خوێندمەوە دەیگوت عیشق تەنیا خۆشویستن نییە، ئاگایی و ئاگاداری دەخوازێت.

ڕاستی دەکرد، عیشق تەنها ئەوە نییە شتێکت خۆشبوێیت، دەبێت بەدەوریدا بێیت و بچیت، دەبێت لەخۆت باشتر ئاگاداری بیت.

من و دایکم هەردووکمان گوڵباخمان هەبوو کە فارسەکان ناوێکی جوانیان بۆ داناوە «گوڵی موحەمەدی» هەردووکمان زۆرمان خۆشدەویستن، بەڵام گوڵەکانی دایکم بەگەشی مانەوە و ئەوانەی منیش سیس بوون و تیاچوون، چون ئەو ڕۆژانە ئاگاداریان دەبوو ئەو دەمەی من لە «غەفڵەت»دا بووم و نوستبووم ئەو گوڵەکانی دەلاواندەوە. دەور و گوزەرانی عیشق و عاشقیش هەر وایە، بائاگاداری گوڵی باخچەکانمان بین.

ئەوەتا خودای بەرز و باڵا «الودود» دەفەرمووێت «اذکروني اذکرکم» ...